Hemın Othman Mohammed
16 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌یه‌كی زۆر لە هاوڵاتیانی توركیا له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی گشتیی ئاك پارتی كۆبوونه‌ته‌وه و کەیف خۆشی خۆیان دەردەبڕن بۆ ده‌رچوونی ده‌نگی به‌ڵێ، كه به‌پێی ئه‌نجامه نا فه‌رمییه‌كان گشتپرسیهكه له پێشه‌وه‌یه.
دوای كردنه‌وه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان، هاوڵاتیانی توركیا ده‌ستیان كرد به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی گشتیی ئاك پارتی و، له رێگه‌ی ئه‌و شاشه گه‌وره‌یه‌ی بۆیان دانرابوو چاودێری ئه‌نجامه‌كانی گشتپرسییهكەیان ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كانی گشتپرسیهكه، كاتێک لایه‌نگرانی ئاك پارتی بۆیان ده‌ركه‌وت كه ده‌نگی 'به‌ڵێ' زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، ده‌ستیان كرد به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه‌یان.
هاوڵاتیان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای توركیا، ئاڵای ئاك پارتی و دروشمی 'به‌ڵێ' روو له ناوه‌ندی گشتیی ئاك پارتی ده‌كه‌ن و تادێت ژماره‌یان زیاد ده‌كات.
هاوڵاتیان له چاوه‌ڕوانی گوتاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم دەکەن و ناو به‌ناو هوتاف ده‌كێشن.