Hemın Othman Mohammed
06 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
سه‌باره‌ت به هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، مه‌هدی ئه‌كه‌ر رایگه‌یاند "ئه‌م فه‌تۆیه زیان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌دات. زیان به‌وانیش ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌وانه، هه‌ڕه‌شه و زیانن بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی خوێندنگه‌یان هه‌یه تیایاندا. چونكه ئه‌و مونافیقه".
ئه‌كه‌ر، گوتارێكی پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه كرد كه له‌به‌رده‌م ماڵی سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له كسكڵی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئێشكگرتن بۆ دیموكراسی.
ئه‌كه‌ر ئاماژه‌ی ئه‌وه كرد ئه‌گه‌ر 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بیانزانیایه خوێندنگه‌كانی ئه‌مانه هه‌ر یه‌كێكیان لانه‌ی فیتنه و تیرۆریستین و، 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رێوشوێنمان بگرتایه به‌ر، ئه‌وا ئه‌مڕۆ توركیا ئه‌م ناخۆشیانه‌ی به‌سه‌ردا نه‌ده‌هات.
گوتیشی: "خوێندنگه‌ی فه‌تۆ (رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچی) له هه‌ر وڵاتێك هه‌بێت ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه. له‌مڕۆوه رێوشوێنه‌كانیان بگرنه‌به‌ر، با ئه‌و خوێندنگایانه دابخه‌ن، چونكه هه‌ریه‌ك له‌و خوێندنگانه لانه‌ی رێكخراوه. بۆچی وا ده‌ڵێین؟ ئایا براكانم له مسوڵمانێتیدا دزی هه‌یه؟ ئه‌م كه‌سانه به دزینی پرسیاره‌كان منداڵه‌كان وه‌رده‌گرن و له خوێندنگه سه‌ربازییه‌كان و خوێندنگه‌كانی پۆلیس جێگیریان ده‌كه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی جێگیریان كردن هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن. ئه‌وانه رێكخراوی تاوانكاری له‌و شێوه‌یه‌ن، ده‌یانكه‌نه هاوبه‌شی تاوان. وایان لێده‌كه‌ن جارێكی دیكه له فه‌رمانیان ده‌رنه‌چن، هه‌ریه‌كێكیان ده‌كه‌نه ئه‌ندامی رێكخراو بۆ داهاتوو".