Sangar Hamad Azeez
01 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ خولوسی ئاکار بە سەردانێکی فەرمی بەرەو رووسیا بەڕێکەوت.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ خولوسی ئاکار بە سەردانێکی فەرمی لەسەر بانگهێشتی سەرۆک ئەرکانی سوپای رووسیا، جەنەراڵ ڤالێری گیراسیمۆڤ بەرەو رووسیا بەڕێکەوت.
بڕیارە سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ خولوسی ئاکار لە سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای رووسیا، جەنەرال ڤالێری گیراسیمۆڤ کۆببێتەوە و کاری هاوبەشی سەربازی و پرسەکانی ناوچەکە بخەنە بەر باس و گفتوگۆ.