Mohammed Baqi Hussein
01 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2016
په‌رله‌مانی توركیا - AA
یڵدرم:
- "له‌سایه‌ی هه‌ڵوێستی روونی ئاك پارتیدا ئه‌وانه‌ی به‌دوای بیانوودا ده‌گه‌ڕێن بۆ دروستكردنی گرژی و ئاڵۆزی و قۆستنه‌وه‌ی، هه‌میشه دۆڕاون. هه‌میشه له دوای هه‌ر قه‌یرانێك كه دروستكراوه، براوه گه‌ل و دیموكراسی بووه."
- ''لەگۆڕانکارییەکانی دەستووردا گەیشتووینەتە کۆتایی. پشت بەخوا دەیهێنینە پەرلەمان. بەلەبەرچاوگرتنی هەستیارییەکانی مەهەپە کاروبارەکانمان گەیاندە کۆتایی. ئەوەی کە دەمێنێتەوە پەرلەمان بڕیاری لێدەدات''.
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "له‌سایه‌ی هه‌ڵوێستی روونی ئاك پارتیدا ئه‌وانه‌ی به‌دوای بیانوودا ده‌گه‌ڕێن بۆ دروستكردنی گرژی و ئاڵۆزی و قۆستنه‌وه‌ی، هه‌میشه دۆڕاون. هه‌میشه له دوای هه‌ر قه‌یرانێك كه دروستكراوه، براوه گه‌ل و دیموكراسی بووه."
یڵدرم له وتارێكیدا له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند، ماوه‌ی 14 ساڵه گه‌ل پشتگیری پارته‌كه‌یان ده‌كات و لهپشتگیریكردنیاندا درێخی‌یان نه‌كردووه.
ناوبراو له‌باره‌ی ده‌ستووری نوێی توركیاوه گوتی: ''لەگۆڕانکارییەکانی دەستووردا گەیشتووینەتە کۆتایی. پشت بەخوا دەیهێنینە پەرلەمان. بەلەبەرچاوگرتنی هەستیارییەکانی مەهەپە کاروبارەکانمان گەیاندە کۆتایی. ئەوەی کە دەمێنێتەوە پەرلەمان بڕیاری لێدەدات''.
سه‌باره‌ت به قۆناغی دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز یڵدرم رایگه‌یاند، دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌ردانی توركیایان كردووه درێژه‌ی هه‌یه و له‌م قۆناغه‌دا پارته‌كه‌یان 25همین كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریی له شاری ئافیۆن ئه‌نجامداوه.
ناوبراو رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌كه كه دوو رۆژی خایاندووه بۆ پارته‌كه‌ی پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه و تێیدا چاویان به چاوه‌ڕوانیی گه‌ل له ده‌سه‌ڵات خشاندووه‌ته‌وه.
یڵدرم گوتی: "ره‌نگه ئه‌وانی دیكه خه‌ریكی سیاسه‌تێكی چه‌وت بن. ره‌نگه هه‌وڵبده‌ن به قسه و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه كه‌شتیی سیاسه‌تیان به‌ره‌وپێش ببه‌ن. به‌ڵام ئێمه وه‌ك ئاك پارتی شه‌و و رۆژ بێ وه‌ستان به‌رده‌وامین له جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به گه‌له‌كه‌مان داوه".