Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
10 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە- AA
دوای ئەوەی لە تویتێکدا رایگەیاندبوو ''با هیچ تورکێک لە کۆنگرەی هەدەپەدا چاو نەبڕێتە شوێنەکەی سەڵاحەددین دەمیرتاش، ئەمە پێشنیازی خاکییانەی منە، پێویستە هەمووان سنووری خۆیان بزانن'' و بەو هۆیەوە بە ئەنجامدانی نەژادپەرستی تاوانبارکرا، حەسیب کاپڵان دەستی لە هەدەپە کێشایەوە.
بە هۆی پۆستەکانی حەسیب کاپڵانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان له‌باره‌ی كۆنگره‌وه، مشتومڕه‌كانی ناو هه‌ده‌په ئاشكرابوون.
دوای ئه‌وه‌ی كاپڵان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیی، ''با هیچ تورکێک لە کۆنگرەی هەدەپەدا چاو نەبڕێتە شوێنەکەی سەڵاحەددین دەمیرتاش، ئەمە پێشنیازی خاکییانەی منە، پێویستە هەمووان سنووری خۆیان بزانن'' هەدەپە رایگەیاند: "پۆسته نه‌ژادپه‌رست و جوداخواز و نكۆڵیكارهكهی حه‌سیب كاپڵان له تویته‌ر، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سیاسه‌ت و تێڕوانینی هه‌ده‌په‌وه نییه. ئیدانه و شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین".
كاپڵانیش له تویتێكی دیكه‌دا رایگه‌یاند کە له هه‌ده‌په‌دا هیچ ئه‌ركێكی نییه و نووسیویه‌تی، "هه‌ده‌په په‌رله‌مانتاری جوداخوازی هه‌یه كه ئه‌م یاسایه نه‌یگرتووه‌ته‌وه. نیگه‌رانم له روونكردنه‌وه‌كه. نه‌ژادپه‌رستیی چی؟ ده‌مده‌نه لیژنه‌ی دیسپلین؟ پێویست ناكات. من له سیاسه‌تیش و له پارته‌كه‌ش ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه. بمبورن، پێویست بوو ئه‌مه له‌كاتێكدا بكه‌م، كه توركێك وه‌ك نوێنه‌ر له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورددا هه‌ڵبژێردرا".
له لایه‌كی دیكه‌وه، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، سری سوره‌یا ئۆنده‌ریش كاردانه‌وه‌ی دژ بە قسه‌كانی كاپڵان نیشاندا و رایگه‌یاند، "نه‌ته‌وه‌په‌رستیی بنه‌ڕه‌تی، هه‌ستێكی نه‌خۆشی نه‌ژادپه‌رستییه. هه‌ندێك جار وه‌ك له نموونه‌كه‌ی حه‌سیب-دا ده‌رده‌كه‌وێت، مرۆڤ له مرۆڤایه‌تی ده‌خات".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مشتومڕه‌كانی ناو هه‌ده‌په، تا كاتی كۆنگره‌ی پارته‌كه درێژه بكێشێت.