Mohammed Baqi Hussein
26 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2016
بیشكێک - AA
دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی پارتی سۆسیال دیموكراتی قرغیزستان له حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته كه له‌لایه‌ن سورۆنبای جین بێكۆڤ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد.
سه‌ركۆماری قرغیزستان، ئاڵمازبێك ئاتامباێڤ لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند، بڕیاری دهستلەكاركێشانهوهی حكوومه‌تی په‌سه‌ندكردووه كه مانگی نیسان له‌لایه‌ن چوار پارته‌وه پێكهێنرابوو.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌و وڵاته، ئاتامانباێڤ دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌پێی ده‌ستوور و یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ند كردووه.
راگه‌یه‌نراوه سورۆنبای جین بێكۆڤ و وه‌زیره‌كان تا ئه‌و كاته‌ی حكوومه‌تێكی نوێ پێكده‌هێنرێت له ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
پارتی سۆسیال دیموكرات كه ئاتامانباێڤ سه‌ركرده‌یه‌تی، له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوودا رایگه‌یاند، ئیدی له‌گه‌ڵ پارتی سۆسیالدا ناكات كه دژی ریفراندۆمی ده‌ستووره و به‌و هۆیه‌وه له هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌كشێته‌وه.