Ömer Olcay
04 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییانەی کە لە ناوچەی گارا لە باکووری عێراق بەڕێوەچووە، حەوت تیرۆریست کە بەناو بەرپرسی پەکەکە/کەجەکە-ش لە نێویاندایە لە چالاکی خران.
لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ھاتووە:
"سوپای تورکیامان، کە بەشێوەیەکی کاریگەر و پێداگرییەوە بەردەوامن لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆر، لە باکووری عێراق، گورزێکی قورسی دیکەيان لە تیرۆریستان وەشاند. لەو ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییانەی کە بۆ سەر ناوچەی گارا ئەنجامدراوە، حەوت تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە لە چالاکی خران".
ھەر لە راگەیەندراوەکەشدا ھاتووە:
"زانیاری ئەوە بەدەست گەیشتووە کە لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان، بەناو بەرپرسانی رێکخستنەکانی ئافرەتان، بەناو بەرپرسی بەڕێوەبردنی ئەکادیمییەکان، بەناو بەرپرسی فێرگەی تیرۆر، و بەناو بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە لە چالاکی خراون. بەردەوامین لە دۆزینەوەی حەشارگەی تیرۆریستان و لە ناوبردنی".