Sayim Harmancı, Mehmet Dayan
04 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2021
هەکاری - AA
کۆمەڵەی هونەری "رەنگی هەکاری" رەنگی بەخشییە چالاکییەکانی سێیەمین ڤێستیڤاڵی وەرزشەکانی ناو سروشت.
ئەم ڤێستیڤاڵە کە ساڵانە لە شارۆچکەی چوکورجا-ی سەر بە پارێزگای هەکاری ئەنجامدەدرێت، ئامانجی ناساندنی پارێزگاکەیە.
لە ڤێستیماڵی ئەمساڵدا کۆمەڵەی رەنگی هەکاری نمایشی هونەری و عەزفی موزیکی پێشکەش کرد.
قایمقامی شارۆچکەکە، حەسەن کورت و ژمارەیەک بەرپرسی هەکاری ئامادەی ڤیستیڤاڵەکە بوون، لە میانەی گوتارێکیشدا کورت رایگەیاند: "ئێمە نەوەی شارستانیەتێکی زۆر دێرینین.
شارۆچکەی چوکورجا لە سەردەمی ئورارتووەکانەوە تا ئێستا هەزاران ساڵە شوێنی نیشتەجێبوونە. بەڵام بەداخەوە بەهۆی پەلامارە تیرۆریستییەکانی ناوچەکەوە، چوکورجا لەو ئاستەدا نییە کە شایەنییەتی. لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا شانبەشانی هێزە ئەمنییەکان، شارەوانی، مامۆستا و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کاریان بۆ ئەوە کردوە کە شارۆچکەی چوکورجا بەشێوەیەکی جوانتر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بناسێندرێت. ئەم ڤیستیڤاڵەش هەر نیشانەی ئەوەیە".