Tuğba Yardımcı
12 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2017
ترابزۆن - AA
خه‌مگینی باڵی به‌سه‌ر زێدی ئه‌ره‌ن بولبولی ته‌مه‌ن 16 ساڵیدا كێشاوه، كه دوێنێ له ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی توركیا و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له گوندەوارەکانی شارۆچكه‌ی ترابزۆن گیانی له‌ده‌ستدا.
بولبول له‌كاتێكدا هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌كرد له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا له هێرشێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌دا برینداربوو، دوای ئه‌وه‌ی گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فارابی زانكۆی ته‌كنیكی كارادهنیز گیانی له‌ده‌ستدا و، ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك ده‌سپێردرێت.
دایكی بولبول، ئایشه بولبول و كه‌سوكاری، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه راوه‌ستاون بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان.
دوای نوێژی عه‌سر، ته‌رمی بولبول له گۆڕستانی خێزان له ناوچه‌ی كۆپرویانی به خاك ده‌سپێردرێت.