Tayfun Salcı,Hemın Othman Mohammed
12 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2018
له‌نده‌ن - AA
له چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی به‌خشه‌رانی جیهانی كه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو، "خه‌ڵاتی رێزگرتنی خزمه‌تی مرۆیی" به‌خشرایه ئه‌مینه ئه‌ردۆغان، هاوسه‌ری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
كۆنگره‌ی خێرخوازانی موسڵمانانی جیهان (World Congress of Muslim Philanthropists) له‌و كۆڕبه‌نده‌ی كه له له‌نده‌ن سازیكرد "خه‌ڵاتی رێزگرتنی خزمه‌تی مرۆیی" به‌خشیه ئه‌مینه ئه‌ردۆغان كه یه‌كێكه له "خه‌ڵاته‌كانی میراسی خێرخوازی".
ئه‌مینه ئه‌ردۆغان له میانی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌دا كه له مه‌ڕاسیمێكدا له مانشن هاوس به میوانداری شاره‌وانی له‌نده‌ن پێیبه‌خشرا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا رایگه‌یاند "له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵكوژی، ده‌ستدرێژی و جیاكاری به‌بێ ترس ئه‌نجامده‌درێن، به‌داخه‌وه ده‌نگی هه‌ڵویستی به‌شه‌ره‌فانه به‌پێی پێویست به‌هێز نییه".
ئه‌مینه ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه گه‌لی تورك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێرخوازه و ته‌نها به هاوكاریكردنی په‌نابه‌رانه‌وه نه‌وه‌ستاوه و هه‌ر له وڵاتانی ئه‌فریقاوه تا كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستی هاوكاری بۆ زۆر جوگرافیا درێژكردووه.
ئه‌مینه ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه توركیا به‌راورد به داهاته میلـلیهكهی زۆرترین هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش كردووه له جیهاندا و گوتی: "به‌ناوی ئه‌م گه‌له ئازیزه‌وه ئه‌م خه‌ڵاتی رێزگرتنی خزمه‌تی مرۆیی وه‌رده‌گرم كه ئه‌م ئێواره‌یه لێره پێشكه‌شم كراوه. خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته واتاداره كه به‌درێژایی ژیانم شه‌ره‌فمه‌ندم ده‌كات وڵات، ده‌وڵه‌ت و گه‌له‌كه‌مه كه به‌بێ جیاوازی ئایین، زمان و ره‌گه‌ز له هه‌ركوێ هاوارێك هه‌بێت روو له‌وێ ده‌كات".