Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
28 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار دوێنێ له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنی خهبهرتوركدا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به سیستمی نوێی سه‌ربازیی و باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
خولوسی ئاكار له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا نایه‌وێت توركیا سیستمی S-400 بكڕێت و ئه‌و بانگه‌شانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌و باره‌یه‌وه ماوه‌ی بۆ تورركیا داناوه رایگه‌یاند كه ماوه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه جێگه‌ی باس نییه.
خولوسی ئاكار له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی وادەی گه‌یشتنی S-400 گوتی: ''له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتن و گرێبه‌ستانه‌ی له‌باره‌ی وه‌رگرتنی S-400 كردومانه هه‌ندێک ورده‌كاری هه‌یه. دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گفتوگۆكان له‌وباره‌یه‌وه''.
خولوسی ئاكار هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه S-400 له كوێ جێگیر ده‌كه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كار ده‌كرێت و له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌شدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ''سه‌ربازانمان له‌وێ راهێنان ده‌كه‌ن وانییه؟'' ئاكار گوتی: ''ده‌رچوون بۆ ئه‌وێ ده‌بێت، له‌وێشه‌وه هاتن ده‌بێت. سیستمێك دێت، سیستمێكی نوێ، قۆناخی راهێنان، قۆناخی گونجان هه‌یه''.