Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
22 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند: "پێویسته هه‌مووان ئه‌وه بزانن ئه‌و گێچه‌ڵانه‌ی له ده‌ریای ئیجه، له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و قوبرس ئه‌نجامده‌درێن، هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نابێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویسته هه‌موو كه‌س خۆی به دوور بگرێت له هاندان و ئیستیفزازیهت، پێویسته بزاندرێت ئه‌گینا به توندی باجی ئه‌وه ده‌درێت".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، راشیگه‌یاند: "پێویسته هه‌مووان هۆش بێننه‌وه به‌ر خۆیان و نه‌بنه هۆكاری هیچ سه‌ركێشییه‌ك. سهرڕاستانهترین و جددییترین ئامۆژگارییه‌كانمان بۆ موخاتهبهكانمان ئه‌مانه‌ن".