Sarp Özer
02 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2023
هاتای – AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند: "سەربازانمان لە میانی سێ مانگدا، ٣٤٠ تیرۆریستیان لە چالاکی خستووە. هەر کێ لە پشت تیرۆریستیانیشەوە بێت و کێ لە رووی دارایی، پێدانی چەک و تەقەمەنی و هێلیکۆپتەریشەوە هاوکارییان بکات، ئێمە پێداگیرین لە لە چالاکی خستنی تیرۆریستیان. تیرۆریستان لە کوێ بن ئەوێ ئامانجمانە".
خولوسی ئاکار لە میانی بەردەوامی بەسەرکردنەوەکانی لە پارێزگای هاتای، یەکەم خوانی بەربانگی لەگەڵ سەربازان لە هاتای کردەوە و دوێنێش خوانی بەربانگی لەگەڵ کەمئەندامانی سەنگەر و کەسوکاری شەهیدان لە فەرماندەیی لیوای هەشتی کۆماندۆ لە هاتای کردەوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی کە کەسوکاری شەهیدان تاجی سەری ئەوانن، گوتی: "شەهیدانمان پشکی شێریان پێ دەبڕێت لە سەرکەوتنەکانماندا کە گیانی خۆیان لە پێناو پاراستنی گەل و نیشتمان بەخت کردووە".
خولوسی ئاکار جەختی لەوە کردەوە کە لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی ٨٥ ملیۆن هاووڵاتی تورکیا سوپای تورکیا رووبەڕووی هەموو هەڕەشەکان دەبێتەوە و بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربووەی تیرۆر، گوتی: "سەربازانمان لە میانی سێ مانگدا، ٣٤٠ تیرۆریستان لە چالاکی خستووە. هەر کێ لە پشت تیرۆریستیانیشەوە بێت و کێ لە رووی دارایی، پێدانی چەک و تەقەمەنی و هێلیکۆپتەریشەوە هاوکارییان بکات، ئێمە پێداگیرین لە لە چالاکی خستنی تیرۆریستیان. تیرۆریستان لە کوێ بن ئەوێ ئامانجمانە".