01 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2022
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگهیاند: "یەکەم کەشتی کە لە چوارچێوەی رێککەوتنی گواستنەوەی دانەوێلەی ئۆکراینا لە بەندەری ئۆدێساوە دەرچووە، کاتژمێر ١٥:٠٠ی سبەی لە کەناراوەکانی گەرووی ئیستانبوڵ دەبێت و دوای لەنگەرگرتنی تیمی هاوبەش کە لە نوێنەرایەتی رووسیا-ئۆکراینا-تورکیا-نەتەوە یەکگرتووەکان پێکهاتووە پشکنینی بۆ دەکات".
لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەی دێسكی سهرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، خولوسی ئاکار هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی رۆژەڤ کرد و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
لهبارهی بەڕێکەوتنی یەکەم کەشتی بارکراو بە دانەوێڵە لە بەندەری ئۆدێساوە، ئاکار رایگەیاند: "کەشتییەکە کاتژمێر ١٥:٠٠ی سبەی لە کەناراوەکانی گەرووی ئیستانبوڵ دەبێت، تیمی هاوبەش دوای لەنگەرگرتنی پشکنینی بۆ دەکات و کەشتییەکانی دواتر بە هەمان شێوە بەبێ هیچ بەربەستێک بەردەوام دەبن".
وهزیری بهرگریی توركیا لە بارەی کێشەی جیهانی خۆراک رایگەیاند: "کێشەکە لە ئاستێکدایە کە خەریکە کۆچکردنی لێ دەکەوێتەوە. رەنگە شەپۆلێکی کۆچکردنی لە ئەفریقاوە بۆ ئەورووپا و تورکیا لێ بکەوێتەوە، چارەسەرکردنی گرنگە".
گوتیشی: "لە بەندەرەکانی رووسیاشدا خۆراک و ماددەی کیمیایی جۆراوجۆر هەن، گواستنەوەی ئەوانە بابەتێکی جیایە لە دەرەوەی کارەکانی ئێمە، وەک تورکیا خۆشحاڵ دەبین هەرچییەکمان پێ بکرێت".
سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، خولوسی ئاكار رایگەیاند: "لە یەکی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ەوە، دوو هەزار و ٢٢٦ تیرۆریست لە چالاکی خراون".
سەبارەت بە پرسەنامەی سوپای ئەمریکا بۆ سەردەستەیەکی یەپەگە/پەکەکە، ئاکار رایگەیاند: "چەوتبینییە و هیچ روونکردنەوەیەک هەڵناگرێت. سبەی کە هاوپەیمانانی ئەمریکیمان بیریان کەوتەوە، نیگەران دەبن".
لە وەڵامی پرسیاری "ئایا ئەمریکا واز لە پەیەدە/یەپەگە دەهێنێت؟" وهزیری بهرگریی توركیا رایگهیاند: "واز دەهێنێت لە کۆتاییدا لەوە تێدەگەن کە ناتوانن لەگەڵ تیرۆر و تیرۆریستاندا هەڵبکەن".
هاوکات سەبارەت بە دابینکردنی فڕۆکەی جەنگیی F-16 بۆ تورکیا لە لایەن ئەمریکاوە، خولوسی ئاکار رایگەیاند: "هیوادارین بە ئەرێنی بە ئەنجام بگات. ئەگەر نەبوو ئیدی جیهان زۆر فراوان بووە و بژاردەکانیش زۆر زیادیان کردووە، دەکرێت زۆر چارەسەر بەرامبەر ئەوە هەبێت".
ئاکار لەبارەی یۆنانهوه باسی لەوە کرد ئەو وڵاتە بەردەوامە لە هەوڵەکانی دژ بە تورکیا و رایگەیاند: "بوودجەی پڕچەککردن پێنج هێندە زیادی کردووە. دەڵێین ئەوە کەمە بۆ سوپای تورکیا و تورکیا، بەڵام بۆ بەرگریی زۆرە".
ئەوەشی خستەڕوو کە رۆژی پێنجشەممە ٤ی ئاب، شورای باڵای سەربازیی تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری وڵاتهكه، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێ کردنی بابەتە هەنووکەییەکان.