Sarp Özer,Rewa Mahmood Hasan
27 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکار لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆکاروباری سووریا جەیمس جیفری باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی سووریا کردووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند خولوسی ئاکار لە بارەگای ناتۆ لە بڕۆکسل لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، جێمس جیفری کۆبوویەوە".
وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکار بە جیفری راگەیاندووە کە ئەوان چاوەڕێن ئەو بەڵێنانە جێبەجێ بکرێت کە لەبارەی منبج-ەوە پێیان دراوە، هاوکات بیروڕای تورکیای لەبارەی ناوچەی ئارام کە پلانی بۆداڕێژراوە لە رۆژهەڵاتی فورات جارێکی تر گەیاندراوەتە ناوبراو.