Rewa Mahmood Hasan
27 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2019
تونس-AA
لە پایتەختی تونس، دوو کردەی خۆکوژی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس کە لە دەوریەدابووە لەگەڵ بنکەیەکی پۆلیس دەکاتە ئامانج.
وەزارەتی ناوخۆی تونس لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دووەمین هێرشی خۆکوژی لە تونسی پایتەخت روویداوە.
هێرشەکە لە ناوچەی ئەل قەرجانی روویداوە و بنکەیەکی پۆلیسی کردووەتە ئامانج.
هاوشانی ئەمە لە تونسی پایتەخت لە هەمان کاتدا کردەیەکی خۆکوژی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس دەکاتە ئامانج .
ئۆتۆمبێلەکەی پۆلیس سەرقاڵی دەوریەی خۆی بووە و لە نزیکیەوە تەقینەوەکە رووی داوە. بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ لەهەردوو کردە خۆکوژیەکەدا، نۆ کەس برینداربوون کە شەشیان پۆلیسن.
لە لایەکی ترەوە لە شاری قەفسە باشووری تونس چەند کەسێکی نەناسراو هێرشیان کردۆتە سەر وێستگەیەکی پەخشەی تەلەڤیزیۆنی.
بەپێی راگەیەندراوەی وەزارەتی بەرگریی تونس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی چەکداری کراوەتە سەر وێستگەیەکی پەخشی تەلەڤیزیۆنی لە چیای عەرباتە لە سنووری شاری قەفسە.