دیابەکر
کردنەوەی کۆرس بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی بوون بە شاگرد (ھۆست و ھۆستێس) دەکەن کرایەوە، بەشدارانی کۆرسەکە تەمەنیان لە نێوان ١٩ بۆ ٣٠ ساڵیدایە، ١٢ بەشداربوو دەستیان بە خوێندنی وانەکان کردووە.
وانەکانی کۆرسەکەش پێکھاتووە لە خوێندنی ئاسایی، چوار مانگ خوێندنی زمانی ئینگلیزی و ١٠ سەعاتیش وانەی ھۆست و ھۆستێس بە خوێندکاران دەدرێ، بەدەرچوونیان لە کۆرسەکە بەشداران دەتوانن بۆ دۆزینەوەی کار ئەو بڕوانامەیە پێشکەش بە سەرجەم کۆمپانیا ئاسمانیەکانی فرۆکەوانی بکەن، ئەوەش ئاسانکاری دەبێ بۆیان.
بەرێوەبەری کۆمپانیای دامەزراندنی کۆرسەکە خەیری یاغمور لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری AA گوتی: بۆ یەکەمجارە خولی ھۆست و ھۆستێسی لە دیاربەکر دەکرێتەوە.
کۆرسەکە بەھاوکاری زانکۆی رێکخراوی ئاسمانی تورکیا کراوەتەوە، بەکردنەوەی کۆرسەکە بۆ ھۆست و ھۆستێسی لەلایەن گەنجانی دیاربەکرەوە جێگای بایەخە.
یاغمور گوتی: ھەفتەی چوار رۆژ وانەکان دەگوترێنەوە، چوار مانگ زمانی ئینگلیزی و ١٠٠ سەعات وانەی پەروەردەیی ھۆست و ھۆستێس لەگەڵ پەروەردەی ئاسایی قسەکردن و مامەڵەکردن.
ئەو کەسانەی دەیانەوێ ببن بە ھۆست و ھۆستێس دەبێ باڵایان بۆکچان لە ١.٦٠ سم و بۆ کوڕان ١.٧٠ کەمتر نەبێ، یەکێک لە مەرجەکانی تر ئەوەیە مەلەوانی بزانێ.