Abdullah Shukur
07 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2016
بەھۆی چلەمین رۆژی کوشتنی سەرۆکی ژووری بازرگانی دیاربەکر، تاھیر ئەلچی بە زمانی کوردی مەولوود خوێنرایەوە.
مەولوودەکە لە ھۆڵێکی بوک گواستنەوە لە شاری دیاربەکر خوێنرایەوە و سەرۆکی شارەوانی گەورەی دیاربەکر، گوڵتەن کشاناک و ھاوسەری تاھیر ئەلچی، تورکان ئەلچی و بەشێک لە نوێنەرانی پارتی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون.
لەدوای خوێندنەوەی مەولوودەکەش خواردن بەسەر میوانان بەشکرا.
جێگەی باسە لە بەرواری ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە شارۆچکەی سووری سەر بە دیاربەکر، لە کاتی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سەرۆکی ژووری بازرگانی دیاربەکر، تاھیر ئەلچی لە ئەنجامی ھێرشێک کوژرا و پۆلیسێک و پەیامنێرێکی ئاژانسی ئانادۆڵوش برینداربوون.