Sangar Hamad Azeez
07 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2016
ئەندامانی پەکەکە لە شرنەخ، بە بۆمبی مۆلۆتۆف پەلاماری قوتابخانەیەکیان دا.
ژمارەیەک ئەندامی پەکەکەی دەمامکدار هەڵیانکوتایە سەر قوتابخانەی سەرەتایی سەما چنگڵیئۆغڵو لە گەڕەکی دیجلە و بۆمبی مۆلۆتۆفیان خستە نێو قوتابخانەکەوە.
دوای پەلامارەکەش ئاگر لە بینای قوتابخانەکە کەوتەووە و دەست بەجێ تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە بە یارمەتی هاووڵاتیتانی گەڕەکەکە ئاگرەکەیان کوژاندەوە.
بەهۆی ئاگرەکەش قوتابخانەکە زیانێکی ماددی زۆری بەرکەوت.
جێگای باسە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچەکە قوتابخانەکە ئەمڕۆ پشوو بوو.
قوتابخانەی سەرەتایی سەما چنگڵیئۆغڵو لە گەڕەکی دیجلە ٦٩٤ قوتابی لەخۆ دەگرێت و ٢٨ مامۆستای هەیە.