ھەکاری
شەوی چوار شەممە ٢٣ی تشرینی یەکەم، لەشاری ھەکاری خۆپیشاندان ھاتە ئاراوە، خۆپیشاندەران رەخنەیان گرت لەپاکێجی دیموکراتی تورکیاو گوتیان وەڵامی داخوازییەکانیان ناداتەوە، لەدرێژەی خۆپیشاندانەکەدا رێگای دەورووبەری گەڕەکی پەھلەڤان-یان داخست.
خۆپیشاندەران سەرباری داخستنی رێگاکانی ئەو ناوچەیە، بە بەرد و دار ھێرشییان کردە سەر ھێزە ئاسایشپارێزەکان. ئەوانیش بۆ بڵاوە پێکردنیان گازی فرمێسکڕێژیان بەکار ھێنا لەئاکامدا گرژی و ئاڵۆزیی لەناوبەری ھەر دوولایان ھاتە ئاراوە.