هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی رێنهدرا هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی-پەیەدە ساڵح موسلیم له رێگه‌ی خاڵی سنووری پێشخابوور بچێته هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ AA قسەیكرد.
له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی AA موسلیم گوتی: " پێنج ڕۆژ له‌سنوری پێشخابوور چاوه‌ڕێمكرد، به‌ڵام نه‌یانهێشت بچمه نێو خاكی ھەرێمی كوردستان. به‌پرسانی كوردستان ڕێگه‌یان دام بڕۆم به‌شداریی پرسه‌ی كوره‌كه‌م بكه‌م و به‌درێژایی ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان ده‌رگای سنوور كراوه بوو، له 17 تشرینی دووه‌م چووم بۆ سنووری پیشخابور به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌ڵام رێمپێنهدرا بچمه ناو خاكی كوردستانه‌وه، ده‌مویست له‌رێگه‌ی خاكی عێراقه‌وه بڕۆم بۆ ئه‌وروپا، ده‌یانه‌وێ رێگه‌مان لێ‌بگرن ئێمه به‌بێ چاره‌سه‌ری دانانیشین."
سه‌باره‌ت بهرێگرییهكهش موسلیم گوتی: "ئه‌مكاره كاری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق نییه، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی له‌م كاره‌دا هه‌یه."
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری رێگرتن لێی موسلیم گوتی " ئه‌وان هۆكاره‌كه‌ی ناڵێن، به‌ڵام ده‌زانم سیاسییه، چونكه كۆنگره‌ی جنێڤ2 نزیك بووەته‌وه، نیگه‌رانن له‌مجۆره كاره دیپلۆماسییانه. پێده‌چێ له‌سه‌ر گوته‌كانی ئه‌م دواییه‌م رێگریم لێبكرێ، ئێستا ده‌یانه‌وێ سه‌رۆكی گشتی پارتی دیموكراتی كورد له سوریا عه‌بدولحه‌كیم به‌شار بێننه پێشه‌وه، پارتی ئازادیان له‌گه‌ڵ پارته‌كانی دیكە تێكه‌ڵكرد، ئه‌مانه‌یان خسته نێو كۆمیسیۆنه‌وه، ده‌یانه‌وێ به‌زۆر هه‌ندێك شت بكه‌ن، مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانی هه‌وڵێكه بۆ نه‌هێشتنی یه‌كگرتنی كورد."
موسلیم گوتیشی: "ئیتر هه‌ڵوێستم ده‌بێ، بانگێشتیش بكرێم به‌ناو خاكی عێراقدا ناڕۆم، به‌دوای رێچاره و شاری دیكەدا ده‌گه‌ڕێم بۆ سه‌ردانه‌كانم."
له باره‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له میدیاكان بڵاوكرایه‌وه و گوتبووی ئه‌و گوله‌یه‌ی كوره‌كه‌ی پێكاوە، له توركیاوه تەقێنراوه، موسلیم بۆ AA گوتی: "من نه‌مگوتووه ئه‌و گوله‌یه‌ی بهركورهكهم كه‌وتووه له‌توركیاوه هاتووە ئه‌مه ته‌نیا قسه‌یه‌كه، ئێمه سه‌یری بكوژانی كوڕه‌كه‌م ناكه‌ین ده‌مانه‌وێ بزانین كێ و چ هێزیك ده‌ستی له‌كوشتی كورهكهمدا هه‌یه؟ ده‌بێ له‌م ڕووه‌وه سه‌یری پرسه‌كه بكه‌ین."
سه‌باره‌ت به‌پرسه و سه‌ره‌خۆشی وڵاتان بۆ پرسه‌ی كوره‌كه‌ی، موسلیم گوتی: "دوای كوشتنی كوره‌كه‌م لهشهرێكدا له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی نوسره، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی وه‌زیری دەرەوەی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵوم پێگه‌یشت و سوپاسی به‌رێزیان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ههڵوێستهیهیان."
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كوردانی سوریا له‌خاكی عێراقه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان، هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده گوتی: "گروپی یه‌كه‌می هاووڵاتیان به‌هۆی كه‌مده‌رامه‌تیه‌وه به‌ره‌و خاكی عێراق رۆیشتن، به‌ڵام به‌هۆی بێ ئومێدییانهوه كوردانی سوریا گه‌ڕانه‌وه، ره‌وشی باكووری سوریا باشتره چونكه مردن و كێشه‌ی ئه‌منی نییه، ده‌توانن له‌شاره كوردییه‌كان به‌بێ ترس بژین، بێجگه‌له‌وه هه‌ندێك كه‌س هه‌ن له‌شاره‌كانی دیكه‌وه بۆ ناوچه كوردیه‌كان دێن. شه‌ڕ و پێكدادان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و پێكدادانه له‌ناو شاره‌كانمان نییه به‌ڵكو له شوێنه چۆڵهوانیهكاندانه."