Halife Yalçınkaya
12 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2022
سیواس - AA
به‌هۆی به‌فربارین رێگای ٣٩ گوند له پارێزگای سیواس خۆرهه‌ڵاتی توركیا، بەڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای سیواس لە قەزاکانی گورون، ئوڵاش و زارا به‌فر رێگای هاتوچۆی ٣٩ گوندی داخستووە.
تیمەکان لە رێگەی بەکارهێنانی ٣٢ گرێدەر، ٢٢ بارهەڵگر، شەش بلدۆزەر، حەوت بارهەڵگری بەفرماڵ، ٢٦ بارهەڵگری خزمەتگوزاریی و ١٣٦ کارمەند لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی رێگای داخراوەکان.