Serhat Zafer
04 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2022
سیواس - AA
به‌هۆی به‌فربارین رێگای ٧٤ گوند له پارێزگای سیواس خۆرهه‌ڵاتی توركیا، بەڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای سیواس له دوای به‌فربارینێكی زۆر له ناوچه‌كه، رێگای هاتوچۆی ٧٤ گوند داخراون.
تیمەکان لە رێگەی بەکارهێنانی ٣٢ گرێدەر، ٢٢ بارهەڵگر، شەش بلدۆزەر، حەوت بارهەڵگری بەفرماڵ، ٢٦ بارهەڵگری خزمەتگوزاریی و ١٣٦ کارمەند لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی رێگای داخراوی گوندەکان، بەتایبەتی لە قەزاکانی زارا، کانگاڵ، ئیمرانلی و گورون.