Abdullah Shukur
13 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە دوو کەس.
بەپێی ئەو زانیاریانەی وەرگیراون، باڵەخانە داڕماوەکە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ چۆڵکراوە کە لە شەش نھۆم پێکدێت و کاتژمێر ٤:٤٠ خولەکی ئەمڕۆ داڕما.
راگەیەنرا کە لە ژێر بینا داڕووخاوەکە تەرمی دوو کەس بە ناوەکانی مەھمەت ئاکباش و مەھمەت ئۆزدنار دەرھێنراوە.
ھاوکات ١٧ کەسی دیکە بەھۆی رووداوەکە برینداربوون و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە کران.