عەنتاب
دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ چەکدارانی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی جەرابلوس سەرقاڵی هەڵکەندنی خەندەق بوون لە بیناکانی نزیک ئەو ناوچەیە، هاوکات هەر ئەمڕۆ گرووپێک چەکداری ئەو رێکخراوە و لە نێزیک سنووری تورکیا بەرامبەر شارۆچکەی کارکامش، سەرقاڵی چاندنی مین بوون.
وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەر دەکەوێت کە چەکدارەکان بە ئوتۆمبێلێک دەچنە سەر سنووری تورکیا و سەرقاڵی چاندنی مین دەبن و دواتر ناوچەکە بەجێ دەهێڵن.
هاوکات هێزەکانی ئەمنی تورکیا لەسەر سنوور، چاودێری وردی دۆخی جەرابلوس دەکەن.