Rewa Mahmut Hasan
09 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە AA
رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشی کردە سەر بنکەی گەدو نزیک کەمپی باشیک لە باکووری عێراق. بەهۆی ئەوەی کە سەربازانی ناو بنکەکە دەستبەجێ وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە، سەکۆیەکی تۆپهاوێژی رێکخراوەکە تێکشکا و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان خرایە خوارەوە.
بەپێی زانیاریەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەنزیک ناوچەی باشیک هێرشی کردۆتە سەر بنکەی گەدو، لەڕێی ئەو تۆپانەی لە سوپای عێراق بەجێما بوون و کەوتوونەتە دەستی و دواتر دەستبەجێ وەڵامی هێرشەکەیان دراوەتەوە و سەکۆیەکی تۆپهاوێژی رێکخراوەکە تێکشکا و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە رەوانەی بنکەکە کراوە لەڕێی مووشەکی ستینگەرەوە خرایە خوارەوە.