ئیستەنبول
لەدۆسێی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK دا ٩٧ دەستگیرکراو و ٢٠٥ گومانلێکراوی سیاسی کورد لەتورکیا ھەن.
دادگایی کردنەکەی ئەمڕۆ دووشەممە لەھۆڵی دەرەوەی دامەزراوەی (سیلیڤری) سەر بە دادگای ژمارە ١٥بۆ سزا قورسەکان لەئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو، لەنێویاندا (موستەفا ئاڤجی) سەرۆکی پێشووی پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتیDTP لە ئیستەنبوڵ و (جیھان دەنیز زاراکۆڵو)ی کوڕی نووسەری ناودار (راغب زاراکۆڵو) ھەبوون.
تۆمەتبار (جەعفەر سەلچووک) بە زمانی کوردی بەرگریی لە خۆی دەکرد و گوتی: "چۆن حیزبەکانی دیکە بە گوێرەی یاسا بۆیان ھەیە دیاری و بەخشین و داھاتکۆکەنەوە، بە ھەمانشێوە DTP یش بۆی ھەیە ئەو کارە بکات".
سەلچووک تۆمەتبارکراوە بەخەرجکردنی پارە بەبآ وەسلڕ لە دەرەوەی دەسەڵات و بڕیاری دەزگای ناوەندی. بەڵام ئەو تۆمەتەکانی رەتکردەوە و گوتی"دادگا دەتوانێ زانیاریی تەواو لەسەر کارەکانی من لە دەزگای ناوەندی DTP لە شاری ئیستەنبوڵ وەربگرێ، لە بارەی کێشەی کوردەوە نیگەرانم، بەڵام ھیچ پەیوەندییەکم لەگەڵ KCK دا نییە و ئەندامی ئەو گروپە نیم. ھەروەھا چالاکییەکانم لەدەرەوەی یاسا نەبووە".