ئەنقەرە
پسپۆڕانی بواری سوریا ئاماژە بەوە دەکەن کە بریارەکەی ئۆباما بۆ ئەنجام دانی ھێرشی سەربازی بۆ سەر سوریا بە بیانووی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ڕژێمی سوریاوە بڕیارێکی زۆر قورس بووە بۆ ئیدارەی کۆشکی سپی و ئەوان وای بۆ دەچن کە ئیدارەی ئۆباما بەقازانج لەو ڕێکەوتنە دەرچووە کە لە جنێف شەممەی پێشوو لە نێوان ڕوسیاو ئەمریگا مۆرکرا.
ھێزی ئەمریکا کەمدەبێتەوە , لە سوریا , ڕوسیا دێتە پێش .
پرۆفیسۆر ئانی نۆرتن مامۆستای بەشی سیاسەت لە زانکۆی پەنسیلڤانیا لە ووتەیەکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات کە وەک ھەر کەسێکی تری ئەمریکا منیش پێم باش نەبوو کە ووڵاتەکەم بچێتە ژێر باری ھێرش کردنەوە بۆ سەر ھیچ وڵاتێک و راشیدەیەنێت لە عێراق و ئەفغانستان بینیمان کە نەمانتوانی سەرکەوتووبین .
جۆن فیفەر ی بەرێوەبەری گۆڤاری فۆریگن پۆلیسیی ئین فۆکوسی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە ئەمریکا لەدوای پێنەدانی مۆڵەت لەلایەن کۆنگرێسەوە بۆ ھێرش کردن لەدوای بڕیارە تاک ڕەویەکەوە ,ئەوە دەگەییەنێت کە ئەمرکیا لە ھەموو بوارەکاندا دەسەڵات و توانانی کەم بۆتەوە و قۆناغێکی نوێ لە دەسەڵاتی ئەمریکا دەستی پێکردووە .
نۆرتۆن ئاماژەی بەوەدا کە کۆنگرێسی ئەمریکی ئۆبامای وەستاند لە شوێنی خۆی و ئا لەم کاتەدا پۆتن لە ڕوسیاوە پێشنیارێکی ھەبوو بۆ ئەمریکا و ئەمەش بە قازانجی ئیدارەی ئۆباما شکایەوە ئەویش لە پێناو شاردنەوەی ئەو شکستەی بەسەر تابلۆی ئەمریکادا دەھات , کە پێدەچوو زۆر بە خراپی بەسەریا بشکایەتەوە لەڕووی لۆجستیو ھەیمەنەی دەسەڵاتی ئەمریکای زۆر تێکدەدا .
جۆشوا لاندیس سەرۆکی مەڵبەندی کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئۆکلاھۆما ئاشکرای دەکات کە دوای ئەوەی ئەمریکا نەیتوانی بەتەنیا لە بارەی سوریاوە بگاتە بڕیارێک ,ئەمە بە خراپ بەسەر ڕۆڵێ پۆلیسی ئەمریکادا شکایەوە لە ناوچەکەدا و لە و ڕۆڵە پۆلیسیەی کەم کردەوە کە لەناوچەکەدا ھەیبوو لە پێشتردا .
لاندیس پێی وایە پلانە نوێیەکەی ڕوسیاو ئەمریکا دواین شانسی بەشار ئەسەدە , و دەلێـت : چەکی کیمیایی بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد زۆر گرنگە,چونکە دراوسێکانی ڕۆژئاواو سوریاش لەوەدەترسن کە دوای بەشار ئەو چەکانە بکەوێتە دەستی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە .چونکە ھە کاتێک ئەو چەکانە کەوتە دەستی ھێزە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە , مانەوەی ڕژێمەکەی بەشار ئەسە د گرنگی نامێنێـت .
ئەفرایم کارش پرۆفیسۆر لە بەشی کاروباری دەریای ناوراست و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە کۆلێجی لەندەن کینگ ئاماژە بەوە دەکات کە بەھاوکاری روسیاو ئێران , سوریا لەماوەی ساڵێکدا دەتوانێت ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ببەزێنێـت و سەرکەوێـت بەسەریاندا و پاشان لەو ماوەی ساڵەدا چەکە کیمیاییەکانی بشارێتەوەو ھاوکات پرسی چەکی کیمیای دەکرێت گفتوگۆی تر ھەڵبگرێـت. .کارش ئاماژە بەوەش دەکات کە ھەم ئەسەد و ھەم ئەمریکا واینیشان دەدەن کە بەروپێشچوون ھەیە لە پرسەکەدا و دەیانەوێت لە ساڵێکدا ئەو پرسە لە ڕۆژەڤ بخەن.