Yıldız Nevin Gündoğmuş,Ramal Abdullah Mahmood
28 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "لێره‌وه رووی ده‌مم ده‌كه‌مه هاووڵاتییه كورده‌كانمان و پێیان ده‌ڵێم وه‌رن له‌سه‌ر سندوقه‌كان به شێوه‌یه‌كی دیموكراتییانه وه‌ڵامی پێویستی ئه‌وانه بده‌نه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی ئێوه ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌خشتی راسته‌وخۆ و هاوبه‌شی A Haber-ATV وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، سه‌زایی ته‌مه‌للی هه‌وڵ ده‌دات ده‌نگی هاووڵاتییانی كورد ده‌ست به‌سه‌ردا بگرێت گوتی: "تۆ چ كاتێك هاتووی و هه‌وڵت داوه ده‌ست به‌سه‌ر ئیراده‌ی نیشتیمانی هاووڵاتییانی كوردماندا بگریت. كاری نائاكاری وا چۆن ده‌بێت؟ لێره‌وه رووی ده‌مم ده‌كه‌مه هاووڵاتییه كورده‌كانمان و پێیان ده‌ڵێم وه‌رن له‌سه‌ر سندوقه‌كان به شێوه‌یه‌كی دیموكراتییانه وه‌ڵامی پێویستی ئه‌وانه بده‌نه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی ئێوه ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن كه ئیرادهشتان له‌سه‌ر سندوقه‌كان ده‌خه‌نه روو سه‌یری ئه‌وه بكه‌ن كێ به باشترین شێوه له‌و كاره ده‌زانێت سه‌یری ئه‌وه بكه‌ن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "كه له‌وه تێگه‌یشتن سه‌ریان پێ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی جمهور ده‌رناكرێت به بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی كه من به‌و خوشك و برا كوردانهم گوتووه ده‌نگ به هه‌ده‌په ده‌ده‌ن تیرۆریستن په‌نایان برده به‌ر درۆیه‌كی گه‌وره. ئه‌مه‌ش دزێوی و بێبههاییه".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌رۆكی گشتیی ئییی پارتی، مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و گوتی: "خاتوو مه‌ڕاڵ گوتوویه‌تی گوایه من به‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌نیزلی-م گوتووه (كه ده‌نگ به هه‌ده‌په ده‌ده‌ن) 'تیرۆریستن' له كاتێكدا من هه‌فته‌ی پێشوو له‌وێ بووم. هه‌موو ئه‌وانه له تێكستی گوتاره‌كه‌مدا نین. ئه‌گه‌ر من وشه‌یه‌كی وا به‌كاربهێنم له‌و پێگه‌یه نابم. خۆ من ده‌به‌نگ نیم به گه‌لی خۆم بڵێم 'تیرۆریست' كه سه‌رۆكی كۆماریانم. ئه‌وان له‌وانه‌یه وابڵێن، به‌ڵام من نا. هه‌مان شتی له ئایدن-یش گوت. منیش له‌مباره‌یه‌وه یه‌كسه‌ر دۆسیه‌م كرده‌وه. یه‌كه‌م من ئه‌وه‌نده بێ‌ویژدان نیم به هاووڵاتییانمان بڵێم 'تیرۆریست'. بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بیانگرێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه من به‌وانه‌م گوتووه 'تیرۆریست' كه ده‌نگ به هه‌ده‌په ده‌ده‌ن. روو له رووی گه‌ل ده‌كه‌ن و درۆ ده‌كه‌ن. سه‌یریان كرد شتێكیان به دەسته‌وه نییه په‌نایان برده به‌ر ئه‌و درۆ دزێوه".