Etem Geylan,Emrah Güney,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
10 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2017
ئیستانبوڵ- AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە قەیرانی قەتەر، رایگەیاند "سەرکردەکان و گەلانی کەنداو، رووی دەمم دەکەمە ئێوە، لایەنی براوە لە شەڕی براکاندا بوونی نییە، لەرێگەی بوختان کردنەوە هیچ کەس ناتوانێت بگاتە هیچ جێیەک. ئەوەی کە براوەی شەڕێکی لەو جۆرە دەبێت، ئەو لایەنانەن کە لەسەر نا سەقامگیریی، گرژیی، خوێن و فرمێسکی ناوچەکەمان دەژین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە سەرۆکایەتی لقی پارتەکەی لە ئیستانبوڵ، لەمیانی خوانێکی بەربانگدا، گوتارێکی پێشکەشکرد.
ئەردۆغان سەبارەت بە قەیرانی نێوان قەتەر و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی قسەیکرد و رایگەیاند ''بە دڵتەنگییەوە باس لەوە دەکەم کە ئەو گرژییەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەنێوان وڵاتە براکاندا لە کەنداو، رووی لەهەڵکشانە، بووەتە مایەی لێڵ کردنی خۆشی رەمەزان لەلای موسوڵمانان. لە سەردەمێکدا کە جیهانی ئیسلامی بەرەوڕووی کێشەگەل و نەهامەتییەکی زۆر دەبێتەوە، زیادکردنی کێشەی دیکە بۆ ئەو گرفتانەی کە هەن، هەڵەیە. لە قۆناغێکدا کە پیلان و حساباتە چەپەڵەکان سەبارەت بە داهاتووی ناوچەکەمان خراونەتە واری جێبەجێکردنەوە، خەرجکردنی وزەمان لە کێشە ناوخۆییەکانماندا و بەهەدەردارنی سەرچاوە دەگمەنەکانمان، هەرگیز کارێکی دروست نییە. پێویستە ئەو راستییە لەلایەن هەمووانەوە بزانرێت کە سەرکردەکان و گەلانی کەنداو، رووی دەمم دەکەمە ئێوە، لایەنی براوە لە شەڕی براکاندا بوونی نییە، لەرێگەی بوختان کردنەوە هیچ کەس ناتوانێت بگاتە هیچ جێیەک. ئەوەی کە براوەی شەڕێکی لەو جۆرە دەبێت، ئەو لایەنانەن کە لەسەر نا سەقامگیریی، گرژیی، خوێن و فرمێسکی ناوچەکەمان دەژین. بەوشێوەیەش ئەوانەی کە ئامرازی دروستکردنی قەیرانەکە بوون، هەر لەیەکەم ساتی رووداوەکەوە نەسڵەمینەوە لەوەی دڵخۆشییان دەربخەن''.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد مرۆڤی موسوڵمان خاوەنی بیینایی و داناییە و رایگەیاند "هه‌یه ناڕه‌حه‌ته به‌وه‌ی له پاڵ برایانی قه‌ته‌ردا بین، هاوكاری خۆراكیان بۆ بنێرین، داوده‌رمانیان بۆ بنێرین. ببوورن به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره پشتیوانیه‌ك به قه‌ته‌ر. دووه‌م، له‌باره‌ی پیشه‌سازی به‌رگرییه‌وه ئێمه ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر نه‌كردووه، به‌ڵكو ماوه‌ی دوو سێ ساڵه ئه‌و رێككه‌وتنه‌مان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كردووه. ئێستا من بانگ له دۆستانی كه‌نداومان ده‌كه‌م. بۆچی بنكهكهی ئه‌مریكا ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر ئێوه‌ی ناڕه‌حه‌ت ناكات؟ له‌وێ بنكه‌ی وڵاتانی دیكه‌شی لێیه، ئه‌وانه ئێوه ناڕه‌حه‌ت ناكه‌ن. ماوه‌ته‌وه داواكه‌ی من كه بهوانهنم گوت كه نیگه‌رانن. ئێمه گوتمان له‌لای ئێوه‌ش ده‌توانین بنكه دروست بكه‌ین. ئه‌و كات به منیان گوت هه‌ڵیده‌سه‌نگێنین. ئێستا ئه‌وانه ناڕه‌حه‌ت ده‌بن. ئه‌وانه‌ی له په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌وه‌یان په‌سه‌ند كرد، به‌تایبه‌تی به‌ناوی گه‌له‌كه‌مه‌وه سوپاسیان ده‌كه‌م. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه بهردیهوام ده‌بین له هه‌بوونمان له‌پاڵ سته‌مدیده‌دا".
هاوكات ئه‌ردۆغان باسی له روونكردنه‌وه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن كرد و، گوتی: "ئێواره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونكردنه‌وه‌یه‌كی دا، وه‌ك به‌تایبه‌تی ئارام کردنەوەی قۆناغه‌كه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیه.. روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی هه‌بوو تیله‌رسن. من ده‌ڵێم كه ده‌بێت ئه‌وه به ته‌واوی هه‌لبگیرێت، نابێت له‌نێوان برایاندا ئه‌وه رووبدات. به‌تایبه‌تی تكایه‌كم هه‌یه بۆ حكوومه‌تی سعوودیه: ئێوه گه‌وره‌ترینن له كه‌نداو، به‌هێزترینن، ئێمه به ئێوه‌مان گوت خادیم حه‌ره‌مه‌ین شه‌ریفه‌ین. ئێوه ده‌بێت له‌وێ ببنه تاجی برایه‌تی نه‌ك دوژمنایه‌تی، ده‌بێت ئه‌وانه به‌یه‌كه‌وه كۆبكه‌نه‌وه و ده‌لێم كه وه‌ك خادیم حه‌ره‌مه‌ین شه‌ریفه‌ین وه‌تان لێده‌وه‌شێته‌وه، پێویسته ئه‌و كاره بكه‌ن و ئه‌وه‌شتان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین. هه‌ر ئه‌وه‌یش مافی ئێمه‌یه".