Aziz Aslan
01 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2017
دیاربه‌كر - AA
به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆريستیی چه‌كدار" و دوو تۆمه‌تی دیكه، داوای 20 ساڵ سزای زیندانی بۆ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، له‌یلا زانا ده‌كرێت.
سكاڵانامه‌یه‌كی 156 لاپه‌ڕه‌یی كه دژی له‌یلا زانا ئاماده‌كراوه، له‌لایه‌ن دادگای پێنجه‌می سزا قورسه‌كانی دیاربه‌كره‌وه په‌سه‌ندكرا.
له سكاڵانامه‌كه‌دا زانیاریی ورد سه‌باره‌ت به‌پێكهاته، ئامانج و چالاكییه‌كانی كۆنگره‌ی جڤاكی دیموكرات كه بهئۆرگانی یاسادانانی په‌كه‌كه داده‌نرێـت تۆماركراوه.
به‌پێی سكاڵانامه‌كه، له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په بۆ شاری ئاگری، به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆريستیی چه‌كدار، ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و رێپێوانی نایاسایی و ستایشكردنی تاوان و تاوانبار"، داوای سزای زیندانیی له هه‌شت ساڵه‌وه بۆ 20 ساڵ بۆ كراوه.