Mohammed Baqi Hussein
01 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2017
هه‌كاری - AA
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌یی ئایینی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی توركیا له شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤا پێشبڕكێی له‌به‌ركردنی قورئان، بانگدان و خوێندنه‌وه‌ی قورئانی سازكرد.
پێشبڕكێیەكه به سەرپەرشتی پێشنوێژ و وتارخوێنیی مزگه‌وتی ئیحسانییه به‌ڕێوه‌چوو و له سێ ئاماده‌یی هه‌كاریدا هه‌شت خوێندكار سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
له‌پێشبڕكێی خوێندنه‌وه‌ی قورئاندا، رەزوان دوزه‌ن و له پێشبڕكێی بانگداندا، هارون كایا و له پێشبڕكێی له‌به‌ركردنی قورئان، مالیك چیفتچی پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ڵات به‌سه‌ر خوێندكاره سه‌ركه‌وتووه‌كاندا دابه‌شكرا.
موفتیی یوكسەكۆڤا مه‌حمود كۆركوت لهڕوونكردنهوهیهكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، چالاكییه‌كی نموونەیی به‌ڕێوه‌چووه و خوێندكاران ئاستێكی به‌رزیان نیشانداوه.
كۆركوت گوتی: "له‌م پڕۆگرامه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌مان وه‌رگرت كه ده‌توانن كاری جوانتریش بكه‌ن. له‌م پێشبڕكێیه‌دا براوه و دۆڕاو نییه. له‌ڕاستیدا هه‌مووی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه. پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م".
پێشنوێژ و وتارخوێنان، به‌رپرسانی ده‌زگاكان، مامۆستایان و خوێندكاران ئاماده‌ی رێوڕەسمی بەڕێوەچوونی پێشبڕكێیەكه بوون.