Ramal Mahmood
10 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2017
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی وان لەمیانی کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە بە تۆمەتی "سوکایەتیکردن بە سەرکۆمار" داوای سزای زیندانیکردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ بۆ هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە و پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی وان، فیگەن یوکسەکداغ دەکات.
سکاڵانامەکەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی وان لەلایەن دادگای سزاکانی وان پەسەند کرا، لەبارەی گوتەکانی یوکسەکداغ لە میانی بەشدارییکردنی لە کۆنفراسێک لە شاری وان بە تۆمەتی ئەوەی بە شێوەی ئاشکرا سوکایەتی بە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە، داوای زیندانیکردنی کردووە بۆ ماوەی پێنج ساڵ.