ئه‌نقه‌ره
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو رایگه‌یاند: پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك په‌یه‌ده نوێنه‌رایه‌تی هه‌مووی كوردانی سوریا ناكات و گوتی: "په‌یه‌ده ده‌ڵێ نوێنه‌رایه‌تی هه‌مووی كوردانی سوریا ده‌كات، هیچ شتێكی به‌وجۆره نییه، په‌یه‌ده نوێنه‌رایه‌تی هه‌مووی كوردان ناكا."
داود ئۆغڵو گوتی: "باشترین رێگای گۆڕینی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه پشتی به هه‌ڕه‌شه كردن به‌ستووه دیموكراتیزه كردنه."
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو باسی پاكێجی دیموكراتیزه كردنی توركیای كرد و گوتی: "ئه‌و پاكێجه ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه ئه‌و خاڵانه‌ی كه پێشتر وه‌كو هه‌ڕه‌شه ده‌بینران، هه‌ڕه‌شه نین به‌ڵكو جۆرهیهكن له ده‌وڵه‌مه‌ندی توركیا و ده‌بنه هۆكاری گه‌وره‌تر بوونی توركیا. ئه‌و هه‌نگاوانه كه ده‌بوایا پێشتر جێبه‌جێ بكرابانا، كاتێك كه جێبه‌جێكران كۆمه‌ڵگه هه‌ستی به‌وه كرد كه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه كه باسیان لێوه كرا چه جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بێ واته بوون."
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "هه‌ندێ جار كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو وڵات زۆر به باشی به‌ڕێوه ده‌چن، له هه‌ندێ بواردا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه رووبه‌رووی كێشه و ئاسته‌نگی ده‌بنه‌وه و ئه‌مه‌یش شتێكی سروشتییه. له پاڵ گۆڕانكارییه‌كانی سوریا، له عێراقیش چه‌ندین گۆڕانكاری روویان داوه به‌ڵام توركیا به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌مووی پێكهاته‌كانی عێراقی كردووه به‌ڵام به‌رپرسانی عێراق به هه‌ڵه له‌و هه‌ڵوێسته‌ی توركیا تێگه‌یشتن. ئێمه وه‌كو توركیا هیچ كات له عێراق هانی لایه‌نێكمان بۆ دژایه‌تی كردنی لایه‌نێكی دیكه نه‌داوه."
داود ئۆغڵو گوتی: "توركیا نه له عێراق نه له سوریا دژایه‌تی مافی كوردی نه‌كردووه، به‌ڵام په‌یه‌ده ده‌ڵی نوێنه‌رایه‌تی هه‌مووی كورد ده‌كات، شتێكی به‌و جۆره‌نییه و په‌یه‌ده نوێنه‌رایه‌تی هه‌مووی كوردان ناكات به پێچه‌وانه‌وه چه‌ندین گروپ و پێكهاته‌ی كوردی هه‌ن كه له گۆشاره‌كانی په‌یه‌ده وه‌ڕه‌ز بوونه و ئه‌و گروپانه‌یش دێن و داوای هاوكاری و پشتگیری له توركیا ده‌كه‌ن."
داود ئۆغڵو گوتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێ په‌یه‌ده‌یش ببێته به‌شێك له ئۆپۆزسیونی سوریا و چاوه‌ڕوانی توركیا له په‌یه‌ده ئه‌وه‌یه كه كۆتایی به په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د بهێنێ و شان به‌شانی ئۆپۆزسیونی سوریا له دژی رژیم هه‌ڵوێستی هه‌بێ و تا ئه‌و كاته‌ی كه په‌رله‌مانی نوێ سوریا هه‌ڵده‌بژێردرێ نابێ په‌یه‌ده بیر له هیچ جۆره دامه‌زراوه یا خۆی پێكهاته‌یه‌كی دوو فاكتۆ بكاته‌وه."