مانیسا
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا بولەند ئارنچ لە چوارچێوەی سەردانی بۆ شاری مانیسا بەشداری فێستیڤاڵی کەلتوور و زەیتون کرد.
لەو سەردانەدا ئارنچ لە لایەن فەرماندەی سەربازیی لە مانیسا پێشوازیی لێکرا و ھێزە سەربازییەکانیش لەبارەی کەمکردنەوەی ماوەی خزمەتی سەربازیی لە ١٥ مانگ بۆ ١٢ مانگ، سوپاسی بولەند ئارنچیان کرد.
ئارنچ لە دەیەمین فێستیڤاڵی کەلتوور و زەیتون گوتی: "سوپاسی خەڵکی ئەو ناوچەیە دەکەم بۆ ئەو پەیوەندیە بەھێزانیەی لە نێوانیاندا ھەن و شانازی بە پێشکەوتنەکانی بیناسازی ئەو ھەرێمە دەکەم، ئەمساڵ بەرھەمی زیتون لە مانیسا باشە و قازانجی باشی دەکەین."
ئارنچ لەبارەی رەوشی سوپا گوتی: "بەھۆکاری کردەوە تیروریستیەکان گەڵی ئەو ناوچەیە زۆر ئێش و ئازاری بینیوە و قوربانی زۆری داوە کە سەرباز، پولیس و ماموستایانی ئێمەن بوون، شوکر بۆ خوا ماوەی ١٠ مانگە تیرۆر لەو ھەرێمە نیە."
ھەروەھا گوتی: "ئیتر تەرم نایێنەوە و دایک ناگریێن، خوای گەورە ئەوخۆشییەی دایکان بەردەوام بکا، زۆر ناخۆش بوو دایکان کوڕی خۆیان بنێرنە سەربازی و نەگەرێنەوە، ھیوادارم رۆڵەی ئەو وڵاتە بە خۆشی ماوەی سەربازی تێپەرێنن و ھەر بە خۆشیش بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان."