Mazın Asad
01 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له گوتارێكی له "رێبازی توركیای نوێ" هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ خسته‌ڕوو.
داودئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له دوا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری وان وزه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێ به‌خشیوه و گوتیشی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانمان له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵات ته‌سلیمی تیرۆر نه‌بوونه كه هه‌وڵی تاریكردنی دوارۆژیان ده‌دات، ستایشیان ده‌كه‌ن. ئێمه متمامهنهیان پێ ده‌كه‌ین. ئه‌وان به 78 ملیۆن به هه‌ناسه‌یه‌كی گه‌رم پێكه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به ئه‌وانه‌ی چاڵ هه‌ڵده‌كه‌نن، بۆمبی ده‌ستی جێگیر ده‌كه‌ن و به‌ربه‌ست دروست ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا روونیشی كرده‌وه كه سبه‌ی سه‌ردانی دیاربه‌كر ده‌كات و زیاتر گوتیشی: "كێ هه‌رچییه‌ك بڵێت، ئێمه له ناخه‌وه دووباره به دیاربهكرهكهمان شاد ده‌بینه‌وه. بۆ مزگه‌وتی ئوڵو ده‌چن. سه‌ردانی مزگه‌وتی فاتیح پاشا ده‌كه‌ین كه ناپاكه‌كان زیانیان پێ دابوو. هاوكات له مناره‌ی تورك ئایاكڵی سه‌یری كولتوورمان ده‌كه‌ین. ده‌چینه حوزوری حه‌زره‌تی سلێمان. ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌وه سه‌یری سوور بكه‌ن هاوشێوه‌ی دڵه. له راستیدا ئه‌مه سیمبۆله و سووری دیاربه‌كر له ناخی دڵماندایه. دیاربه‌كر و سوور شكۆی ئێمه‌یه و بۆیه بێگومان ده‌پارێزرێت. به‌هۆی به‌رهه‌ڵستكاری گشت هاووڵاتییانمان به‌رامبه‌ر به تیرۆر جارێكی دیكه ستایشیان ده‌كه‌م".