Mohammed Baqi Hussein
01 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2016
واشنتۆن
لەچوارچێوەی دیدارەكانیدا لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە باراك ئۆبامادا دیدارێكی ئەنجام دا. دیدارەكە لە كۆشكی سپی بەڕێوەچوو و نزیكەی 50 خولەكی خایاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەكانی سەرۆكایەتی كۆماری توركیاوە دەست ئەنادۆڵو كەوتووە، دیدارەكە دوای بەڕێوەچوونی خوانێك بۆ سەركردەی وڵاتانی بەشداربوو لە لوتكەی ئاسایشی ئەتۆمیی لە كۆشكی سپی ئەنجامدراوە.
راگەیەنرا لە دیدارەكەی نێوان ئەردۆغان و ئۆبامادا بابەتەكانی ئاسایشی ناوچەیی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگییەكانی ئەمریكا و توركیا سەبارەت بە كێشەی پەنابەران تاوتوێكراوە، هەروەها بابەتی چۆنێتیی زیادكردنی هەوڵە هاوبەشەكان بۆ لاوازكردن و لەناوبردنی داعش باسكراوە.
راشگەیەنراوە كە ئۆباما له دیدارهكهدا پرسه و سهرهخۆشیی ئاراستهی كەسوكاری قوربانیانی پهلامارهكانی دیاربهكر کردووە و هیوای چاكبوونهوهی بۆ برینداران خواستووە، هاوكات پشتگیریی وڵاتهكهی بۆ توركیا له بهرهنگاربوونهوهی تیرۆریزمدا دووپاتكردۆتهوه.
لەڕوونكردنەوەیەكی سەرۆكایەتی كۆماری توركیادا سەبارەت بە دیدارەكەی ئەردۆغان و ئۆباما هاتووە،"سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما بەناوی خۆی و گەلەكەیەوە سەرەخۆشیی ئاراستەی كەسوكاری قوربانییانی پەلامارەكەی دیاربەكر كردووە و هیوای چاكبوونەوەی بۆ بریندارانیش خواستووە و پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ توركیا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمدا دووپاتكردۆتەوە. هاوكات ئەردۆغان و ئۆبامادا بابەتی چۆنێتیی زیادكردنی هەوڵە هاوبەشەكان بۆ لاوازكردن و لەناوبردنی داعشیان تاوتوێ كردووە".
بڕیارە ئەردۆغان لە واشنتۆن بەردەوامبێت لە دیدار و پەیوەندییەكانی.