Zuhal Demirci,Muhammet Ali Kemal
28 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندیی نیشاندا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره، له‌لایه‌ن ده‌یڤید ساترفیڵد-ه‌وه كه پێشتر راگه‌یه‌نرابوو ئه‌و ئه‌ركه وه‌رده‌گرێت.
له په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری تویته‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره، بڵاوكراوته‌وه، هاتووه "دوێنێ شه‌و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، ئه‌ركی ده‌یڤید ساترفیڵدی وه‌ك باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره، په‌سه‌ندكرد. به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی پێشوازییكردنین له ناوبراو له داهاتوویه‌كی نزیكدا".
ئیداره‌ی تره‌مپ كه له ساڵی ٢٠١٧دا ده‌ستبه‌كاربوو، هه‌مان ساڵ باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره، جۆن باس-ی كرده باڵیۆزی ئه‌مریكا له كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانسان و له‌دوای جۆن باس باڵیۆزی بۆ توركیا ده‌ستنیشان نه‌كردبوو.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رۆژی ١٦ی شوبات كاندیدبوونی ده‌یڤید ساترفیڵدی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره، دهستنیشانكردبوو.
- ده‌یڤید ساترفیڵد كێیه؟
ساترفیڵد له دایكبووی ساڵی ١٩٥٤ه و به یه‌كێك له دێرینترین دیپلۆماته‌كان كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كارده‌كات، ده‌ناسرێت.
له ساڵی ١٩٨٠وه به‌تایبه‌ت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ژماره‌یه‌ك پۆستی وه‌رگرتووه. له ئێستادا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، وه‌ك راوێژكاری به‌رپرس له په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی نزیك، كارده‌كات. هاوكات وه‌ك چاو‌دێر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ پرۆسه‌ی ئاستانا له‌نێوان توركیا، رووسیا و ئێران‌دا، به‌شداربوو.