Fahrettin İbrahim
28 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2019
ئۆساکا - AA
لە میانی بەشداری لە لووتکەی G20، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەرۆدغان پێشوازیکرد لە سەرکۆماری فەڕەنسا ئیمانوێڵ ماکرۆن.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی میدیاکان ١ کاتژمێری خایاند.
لە کۆبوونەوەکەدا هەر یەکە لە وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری خەزێنە و دارایی بەرات ئالبایراک و وەزیری بەرگری تورکیا خوڵوسی ئاکار و هەروەها گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار ئیبراهیم کاڵن بەشدار بوون.