Volkan Kaşik,Mohammed Baqi Hussein
01 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2018
ماڵاتیا - AA
له كۆتا مانگی ساڵی 2017دا له سه‌رتاسه‌ری توركیادا، ئۆپه‌راسیۆنی چڕ دژ بە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش درێژه‌ی هه‌بوو.
له‌و چوارچێوه‌یدا هێزه ئه‌منییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستگیركردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه و چه‌كی رێكخراوه‌كه‌دا گرتووه.
به‌تایبه‌ت به‌رله هاتنی سه‌ری ساڵ، هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه رێگری له چه‌ندین هه‌وڵی تیرۆریستیی رێكخراوه‌كه بكه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو له میانی كۆتا مانگی 2017دا، 317 ئه‌ندامی بیانیی داعش كه به‌رپرسیشیان لەنێودابووه، ده‌ستگیركراون و بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.