Yunus Okur
01 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2018
ئه‌رزەڕۆم - AA
له دوایین ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ بە تیرۆریستانی په‌كه‌كه له ساڵی 2017دا، 120 تیرۆریست كراونه‌ته ئامانج.
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كه به‌رده‌وام و له هه‌موو سوچێكی توركیا و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی سنووری توركیاش به‌دوای چه‌كدارانی پهكهكهوهن و له دواین مانگی ساڵی 2017شدا، گورزی گورچکبڕیان لە تیرۆریستان وەشاندووە.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له یەک بۆ 31ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2017 له ئه‌نجامی پەلامارەكانی په‌كه‌كه‌دا، سێ كارمه‌ندی ئه‌منیی توركیا و یەک كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها یەک كه‌سی سڤیل و حه‌وت سه‌ربازیش برینداربوون.
هه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌و مانگه‌دا، 120 چه‌كداری په‌كه‌كه كراونه‌ته ئامانج و له كۆی 195 گومان‌لێكراو كه له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستگیركراون، 163یان به‌ندكراون.