14 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
دوو تیرۆریست له‌نێو درێژكراوه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخوازی په‌كه‌كه له سووریا له ماردین خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند ''دوو تیرۆریست له‌نێو درێژكراوه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخوازی په‌كه‌كه له سووریا له ماردین خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرد''.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی کە یه‌كه‌كانی جه‌ندرمه و هێزی ئه‌منیی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی تیرۆریستیان به‌رده‌وامن له‌وه‌ی تیرۆریستان قایل بكه‌ن به‌وه‌ی په‌كه‌كه به‌جێ بهێڵن و خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌نه‌وه، نووسیوویه‌تی "ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له یەکی كانوونی دووه‌مه‌وه تا ئێستا، له‌ڕێگه‌ی قایلكردنهوه خۆیان رادهستكردووهتهوه گه‌یشتووه‌ته ٧٨''.