14 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2020
ئیستانبوڵ - AA
له ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كه بۆ یاریزانان، كارمه‌ندان و ده‌سته‌ی راهێنه‌رایه‌تیی یانه‌ی بهشیكتاش ئه‌نجامدراون، ده‌ركه‌وت كه هه‌شت كه‌س له یانه‌كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
راوێژكاری تیمی ته‌ندروستیی بهشیكتاش، دكتۆر ته‌كین كه‌ره‌م ئولكو له راگەیەنراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕی یانه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه دوێنێ کە بۆ جاری دووه‌م، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بۆ یاریزانان، كارمه‌ندان و ده‌سته‌ی راهێنه‌رایه‌تیی یانه‌ی بهشیكتاش ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه هه‌شت كه‌س له یانه‌كه تووش ڤایرۆسه‌كه بوون.
تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، خراونه‌ته ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییه‌وه.