Rewa Mahmut Hasan
14 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2016
ماردین- AA
دوای ئەوەی بەپێی بڕیارنامەی یاسایی تایبەت بە وەزارەتی ناوخۆ لە ٢٨ شارەوانیدا چەند کەسێک وەک سەرۆکی شارەوانی دانران، تابلۆی کوردی لە بینای شارەوانی دێرکی سەربە ماردین تازەکرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان تابلۆکانی سەر بینای شارەوانی دێرک کە بەزمانی کوردی نوسرابوون، تازەکرانەوە.
دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە تابلۆی زمانی کوردی لە بینای شارەوانی دێرک لابراوە، ئەویش دوای دیاریکردنی سەرۆکی شارەوانی نوێ بەناوی محەمەد فاتیح، ناوبراو هەموو دەنگۆکانی بەدرۆخستەوە و ئاماژەی بەوەدابوو کە تابلۆکان لابراون و هەوڵی نوێکردنەوەیان دراوە.