Mohammed Baqi Hussein
14 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2016
جنێڤ - AA
نوێنه‌ری تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا ستافان دی میستو‌را ئاشکرایکرد له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی به‌رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و رووسیا له سووریا ئه‌نجامدراوه، بارودۆخی شاری حه‌له‌ب باش بووه و گوتی: "ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ رۆژانی پێش ئاگربه‌سته‌كه به‌راوردێك بكه‌ین، گومانمان نییه له‌وه‌ی كه توندوتیژییه‌كان له سووریا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میانكردووه".
ستافان دی میستو‌را له ئۆفیسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی رێكخست و باسی له دوایین پێشهاته‌كانی سووریا كرد.دی میستو‌را رایگه‌یاند: "ده‌بینین توندوتیژییه‌كان له سووریا به‌رده‌وامن و دوێنێ دوای خۆرئاوابوون هێرشی ئاسمانیی ئه‌نجامدراوه و بانگه‌شه ده‌كرێت ئۆپۆزسیۆنیش به هاوه‌ن هێرشیكردووه. به‌ڵام ده‌توانم ئه‌وه به‌ڕوونی بڵێم به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی سه‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ پێمان گه‌یشتووه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو توندوتیژییه‌كان كه‌میانكردووه".
ناوبراو باسی له‌وه‌کرد دوای راگرتنی هێرشه ئاسمانییه‌كان دۆخی ناله‌باری حه‌له‌ب باش بووه و دیمه‌شقیش ئارامه، به‌ڵام پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی رژێم و هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆندا رووده‌دات.
نوێنه‌ری تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا راشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ رۆژانی پێش ئاگربه‌سته‌كه به‌راوردێك بكه‌ین، گومانمان نییه له‌وه‌ی كه توندوتیژییه‌كان له سووریا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میانكردووه".
ستافان دی میستو‌را ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ئاگربه‌سته‌كه ماوه‌ی ته‌نها 24 كاتژمێری پڕكردووه‌ته‌وه و دوای 48 كاتژمێر دۆخه‌كه‌یان باشتر بۆ روونده‌بێته‌وه. راشیگه‌یاند دوای پێنج رۆژی دیكه هه‌نگاوی دیكه ده‌نرێت.
دی میستو‌را ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه توركیا و ئێرانیش پشتگیریی ته‌واویان له ئاگربه‌سته‌كه كردووه و جه‌ختیكرده‌وه له‌پێناو رێگریكردن له گه‌وره‌بوونی كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا، پێویسته هه‌مووان هه‌ستیارانه مامه‌ڵه‌بكه‌ن.