Hemın Othman Mohammed
24 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2016
هاتنی میوانان و بانگهێشتكراوان بۆ دووەمین كۆنگرەی ئاسایی هەدەپە دەستی پێ كرد، كە لە هۆڵی ئەحمەد تانەر كشڵاڵی بەڕیوەدەچێت.
ئەوانەی بۆ چاودێری كردنی كۆنگرەكە دێن لە چەندین خاڵی پشكنیندا لەلایەن هێزە ئەمنیەكان و هەڵسوڕاوانی هەدەپە-وە پشكنینیان بۆ دەكرێت و پاشان ئاراستەی هۆڵی كۆنگرەكە دەكرێن.
لە هۆڵی كۆنگرەكەدا، ئاڵای توركیا و وێنەی ئاتاتورك هەڵواسراوە، هاوكات هۆڵەكە بە ئاڵای بچووك و سیگۆشەی هەدەپە رازێندراوەتەوە. لە پشتی ئەو بەشەی بۆ میوانان تەرخانكراوە، بە زمانەكانی توركی و كوردی دروشم هەڵواسراوە.
چاوەڕوان دەكرێت لەو كۆنگرەیەدا پێنج هەزار میوان و هەزار و 49 ئەندامی كۆنگرە بەشداری تێدا بكەن.
لە كۆنگرەكەدا لە پاڵ هەڵبژاردنی هاوسەرۆكە گشتیەكانی پارتەكە ئەنجوومەنی پارت هەڵدەبژێردرێت كە لە 100 ئەندامی سەرەكی و 50 ئەندامی یەدەگ پێكدێت، لەگەڵ ناوەندی چڵەوگیری كە لە حەوت ئەندامی سەرەكی و دوو ئەندامی یەدەگ پێكدێت، هەروەها دامەزراوەی رێككەوتن كە لە پێنج ئەندامی سەرەكی و دوو ئەندامی یەدەگ پێكدێت.
كۆنگرەكە، جگە لە هۆڵەكە لە دەرەوە و لە رێگەی شایەشەكی گەورەوە تەماشا دەكرێت.