ئافیۆن
پارتی گەلی کۆماری- جەهەپە، ئوموھان ئۆزپناری وەک کاندیدی شارۆچکەی دەیرمەنایڤایی سەر بە پارێزگای ئافیۆن دەستنیشانکرد، ئەوە دووەم کاندیدی سەرپۆش بەسەرە کە کاندیدی دەکا.
لە بارەگای جەهەپە لە ئافیۆن کاندیداکانی قایقمامی شارۆچکەکانی دەوروبەر ئاشکرا کرا، لە ناویاندا دووەم ئافرەتی سەرپۆش بەسەر وەکو کاندید ناوی خرایە لیستەکەوە.
یەک بە یەک کاندیداکانی بە خەڵکەکە ئاشناکرد، ھەریەکە لەوان باسیان لە کارو پلانەکانی داھاتوویان کردو زانیارییان دایە خەڵک.
دوای ئەوە ئەحمەد تۆپباش پەرلەمانتاری ئافیۆن لەسەر جەهەپە ھاتە سەر سەکۆو قسەی بۆ ئامادەبووان کردو رایگەیاند: ھەڵبژاردنێکی گرنگ لەپێشەو پێویستە ھەست بەو ئەرکە بکەن لەسەر شانیانە.
بەرپرسی بارەگای CHP لە ئافیۆن یاڵچن گۆرگۆز گوتی: " لەم کاتەدا پارتەکەمان زۆر پێویستی بە دەسەڵاتی یەکەمی وڵات ھەیە، بە پەنجە رۆژەکان دەژمێرین بۆ گەیشتنمان بە ٣٠ی ئادار، چونکە باوەڕم وایە لەو رۆژەدا ئافیۆن و تەواوی ئەو شارو شارۆچکانەی لەو سنوورەدان بە شەرعیەتی پارتی گەلی کۆمار شاد دەبنەوە. پارتەکەمان تەواوی ھاوڵاتییان بێ جیاوازیی داوەت دەکاتە سەر سندووقەکانی دەنگدان، تا ئێستا دەنگتان بە ھەر کێ داوە کێشە نییە، لەم ھەڵبژاردنەدا چاوەکانتان بکەنەوەو بێ ھیچ سڵکردنەوەو ترسێک دەنگتان بخەنە پاڵ دەنگی CHP و وڵات رزگار بکەن. سەردەم سەردەمی بەیەکەوە ژیانە."
ئوموھان ئۆزپنار کە دووەم ئافرەتی سەرپۆش بەسەرە لەلایەن جەهەپەوە کاندیدکراوە گوتی: "بۆ ئەوە لێرەم تا چاوەکان رابێنم لەسەر ئەم دیمەنە، ئەو چاوانەی روویان لە CHP وەرگێراوە گوایە پارتەکەمان دژی سەرپۆش و باڵاپۆشییە، دەمەوێ تێیان بگەیەنم و داوەتیان بکەم. سەرپۆش ئاڵاو دروشمی من نییە، دروشمم ئەستێرەو مانگە، با ئەوە جیابکەینەوە، منیش وەکو ئافرەتانی ئەو وڵاتە نە زیاتر و نەکەمتر. ئامادەم خۆم فیدای وڵات بکەم بە گیان و ماڵ، کاندیدم وەک قایمقامی شارۆچکەی دەیرمەنایڤایی سەربە ئافیۆن، لەنزیکەوە شارۆچکەکە دەناسم و لە کەموکوڕییەکانی تێدەگەم، دەزانم دەردی چییە و دەرمانی لەکوێدایە، جا ھیوادارم بە دەنگەکانتان پشتیوانیم لێبکەن تا یتوانم ئەو حزمەتە بکەم شایەنتانە."
پێشتر سەرپۆش بەسرێکی دیکە بەناوی سەڤینچ ئۆزدەمیر وەک قایمقامی ساندکڵی لەلایەن CHP کاندیدکرابوو.