Ömer Ürer
21 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2021
دوزجە – AA
چیای بۆڵو کە لە دوای بارینی بەفرێکی زۆرەوە تارای سپی پۆشی، دیمەنێکی ناوازەی بەخشیوە.
ئەو بەفرەی کە ماوەی چوار رۆژە لە بەرزاییەکانی رۆژئاوای دەریای رەش دەبارێت، رێرەوی چیای بۆڵو لەسەر رێگای سەرەکیی 100-D، تاڤگەکانی گوزەل دەرە و سەمان دەرە لەگەڵ کوێستانەکانی تۆپوک و کاردوز سپی پۆش بوونە.
دیمەنی بەفر لە بەشی دوزجەی چیای بۆڵو، لەگەڵ رۆژھەڵاتن دیمەنێکی دلڕفێن نمایش دەکات.
دیمەنەکە، لەرێگەی درۆنەوە تۆماركرا.