Ömer Ürer
02 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2020
دوزجە - AA
بەشى دوزجەى چياى بۆڵو كە لە پاش بەفربارين سپى پۆش بووە لە ئاسمانەوە بە درۆن وێنەى گيرا.
لە پاش بارينى بەفر لە بەشى دوزجەى چياى بۆڵو ديمەنێكى جوان هاتەئاراوە. وێنەى چيا بە سپى داپۆشراوەكان لە ئاسمانەوە بە درۆنەوە گيرا.

- چياى بۆلو، تارای بوكێنى پۆشى
فەردا يلدرم، كە لە ناوچەكەدا كۆمەلگەى گەشتيارى هەيە لە روونكردنەوەيەكيدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە جوانى سروشتى چياى بۆڵو بێ وێنەيە، ئەم بەفرە جوانييەكى زياترى پێ بەخشييە و گوتیشى: "هەوا، ئاوا و ديمەنە بێ وێنەكەى، بژاردەى ميوانەكانمانە. لەگەڵ تارای سپى بوكێنيدا جوانييەكە زياترى پێبەخشى".

پێشبینی دەکرێت لەم شەوەوە بەفر بارين لە ناوچەكەدا دەست پێبكاتەوە.