Zafer Fatih Beyaz
10 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره، به‌تۆمه‌تی "سووكایه‌تیكردن به گه‌لی تورك، ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا، حكوومه‌ت، سه‌ربازی ده‌وڵه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كان"،"پڕۆپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی"،"هه‌ڵسوكه‌وتی پێچه‌وانه‌ی یاسای پارته سیاسییه‌كان" و "سووكایه‌تیكردن به سهركۆمار"، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی هه‌شت په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌وه كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، دۆسیه‌كه دژی هه‌ریه‌كه له عوسمان بایده‌میر، عه‌لیجان ئۆنلو، فه‌له‌كناس ئوجا، سیبه‌ل یغیت ئاڵپ، نادر یڵدرم، دیله‌ك ئۆجه‌لان، میزگین ئیرگات و گارۆ پایلان، به‌تۆمه‌تی پیاهه‌ڵدان بە سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان له قسه‌كانیاندا، پڕۆپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی و به‌شداریكردن له پرسه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له پێكدادانه‌كاندا كوژراون، كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ماده‌ی 83ی ده‌ستووری توركیا، دۆسیه‌كه داوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌كات و به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داد کراوە.